ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند
ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند | فەرهاد شۆرەتی زۆری بازووی سەند |
ڕۆستەم کەرێ بوو لە سیستان دا | فیردەوسی ئەوی بە «یەل» نیشان دا |
عەنتەری پێ پان، مێمڵی خڕنووک | چۆن داستانی کەوتوەتە کەرکوک |
فەقێ حەمدێ بوو لە دارەشمانە | هەرچی هەڵدەسێ ئێستا بابانە |
ئەتگوت هەورامان، هەی هەورە ئامان | هەورە تریشقەت وا لە ئاسمان |
لەلایان وابوو کە سان بجمێ | بە ڕم حەساری بەغدا ئەڕمێ |
ئەڵەمان لە پێش شەڕی گەورەدا | ئەیانگوت لەگەڵ ئاسمان دەور ئەدا |
هەر «ئەلئەمان» بوو لەدەست ئەڵەمان | کەڵەمە کرا وێنەی گای تاڵان |
هەر چەند کە ئەمڕۆ پەتی پچڕاوە | پچر پچڕە، لا هەڵپچڕاوە |
ئەمساڵ «کریسمیس» کەوتە ناو جەژنان | زاتەن دەمێکە میلادە ساڵمان |
«پواسون، داوریل» کۆن بوو لێی تێر بووین | کەرنەڤاڵ ما بوو، وا ئەویش فێر بووین |
دیسان بەمانەیش ناحەسێینەوە | ئەچینە بەغدا هەروا دێینەوە |
مەترسن لە شەڕ کە شەر ئاوسە | کە زستان ڕۆیی بای دار ئاوسە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 589
1940/01/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|