ئەڵێن بەرد لە جێی خۆیا سەنگینە

ئەڵێن بەرد لە جێی خۆیا سەنگینە (1950)
by پیرەمێرد
305661ئەڵێن بەرد لە جێی خۆیا سەنگینە1950پیرەمێرد
ئەڵێن بەرد لە جێی خۆیا سەنگینە ئەوی کە تۆرا، بچۆ بیبینە
ئاو کە مایەوە و نەڕوا لەبەری کەس لەبەر بۆگەن ناچێتە سەری
ئاگر مەرحەمەت بۆ کەس نانوێنێ بیشی پەرەستی، هەر ئەتسووتێنێ
دار چاکە ئەگەر بێتو بینێژی زۆری پێ ناچێ بەری ئەچێژی
دزێک نیوەشەو ئەچێتە ماڵێ ئەیەوێ هەرچی تیایە بیماڵێ
لێی ڕائەپەڕن، ئەڵێن کوڕە کێی؟ ئەڵێ: من «بەگچی»م باوەڕ ئەکەن پێی
ئەڵێن بەگچی چۆن بێ دەهۆڵ ئەبێ؟ ئەڵێ بەیانی گوێتان لێ ئەبێ!
بەیانی دەهۆڵ دەنگی دایەوە بەگچی دزیبووی، هیچ نەمایەوە
پف لە دۆ ناکا، ئەوی لوا بۆی هەر کەسە بووە بە دزی گای خۆی
دز و خاوەن ماڵ ئەگەر یەک کەوێ بە کونەباندا گا سەردەکەوێ
پەندی پێشینان کە بێ مەعنایە هەم «بێ بەهایە» هەم «بێ بەهایە»!!

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 728


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).