ئەڵێن خەربەستە و خاوەندی ڕەستە
ئەڵێن خەربەستە و خاوەندی ڕەستە | پەند بگرێتە گوێ ناکەوێ بەستە |
هەندێ کەر هەیە هەوسار ئەپسێنێ | کە بەر بوو جووتەی پیس ئەوەشێنێ |
ئەوە وا چاکە باری گران بێ | کە مانیشی گرت بەشی لێدان بێ |
هەرچی بە لەقە لە خەڵکی بەر بێ | بۆ ئەوە دەشێ کەرسمەی دەربێ |
ئێستر لە گوێدرێژ بارەبەرترە | حەرام زادەیە بە خەتەرترە |
خۆزگە هەر کەسێ وا زۆڵ بوایە | نەسلی نەبوایە لەم سەر دنیایە |
باوەڕت نەبێ بە حەرام زادە | لە حەج بیبینی خۆتی لێ لادە |
پیاوی موسوڵمان ئەبێ سالم بێ | دەست و زوبانی بۆ خەڵک خادم بێ |
چەند خۆشە ئینسان لە خوا بترسێ | ڕێگەی ڕاست بگرێ و لە شا نەپرسێ |
خزمەتی قەوم و قیلەی خۆی بکا | نەیەوێ هیچ کەس تکای بۆ بکا |
هەر چۆنێک ئەژی خۆشە نەک بە شەڕ | خۆت خۆشەویست کە لای خوا و بەشەر |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 939
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|