ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە

ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە (1950)
by پیرەمێرد
305351ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە1950پیرەمێرد
ئەڵێن ڕەمەزان لاقێکی دەیە کێ دی بزانێ سێ لاقی هەیە
لە مزگەوتاندا کەوتنە «الوداع» ڕۆژوویان تەراند بە «وەگاع وەگاع»
هێند لێی تووڕە بوون بە شەڕ و هەرا لە قاپی سەرا هێجگاری تۆرا
«لیلەالقدر»یش ئەبڕێتەوە وەک کابرای کوردە خەرج ئەبێتەوە
بۆچ وتیان ڕۆژوو ئێسکی گرانە بە چایێک ڕۆیی ئەو بەستەزمانە
ڕۆژوو و کریسمیس گەینە سەری ساڵ هەر دوو پێکەوە گەییشتنە ماڵ
چەرخ و فەلەکمان بۆ هەڵخراوە بەڵام کەس هێزی گوژمەی نەماوە
ڕاست بێژ هەر بەشی پلار و پەڵە دەور دەوری دەورەی ماینە چەقەڵە
«فەرز» گرانە حەز لە سوننەت ئەکەم کە ڕۆژوو نەگرم پارشێو بۆچ نەکەم
ڕۆژی بیست و پێنج شایی لۆغانە بە تلی لیلی چوون بۆ تۆی یانە
پاش جەژنێ بۆ من ئەڵڵاورمانە بەڵام بارانە و جێگا نەرمانە
«ژیان» ئەڵێ: کێ گوێی لە دەنگمانە پارەی ئابوونە بکا بە جەژنانە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 424


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).