ئەڵێن گوندۆرە بە ڕەنگ ناناسرێ
ئەڵێن گوندۆرە بە ڕەنگ ناناسرێ | هەر ترێ چاکە، تامی ئەچێژرێ |
شووتی بە شەرتی چەقۆ ئەکڕن | جارێ لە پێشدا بە خێوی ئەبڕن |
کاشکی بۆ پیاویش ئەمە ببوایە | نەیانناسیایە، دایان نەنایە |
ئەوی بەزەیی بە کەسدا نایە | گۆڕ ئەوە نییە بیهێننە کایە |
زستان بۆ خوری مەڕ ئەبڕنەوە | بەهار هات مەڕی تر ئەکڕنەوە |
تا شارەزوورم بە دەستەوەیە | هەمیشە «کارێ»م بە ڕیستەوەیە |
ئەوەی بە ڕەنجی شان دەس نەکەوێ | هەمووی دائەنێ بە کەیفی شەوێ |
ئەڵێن شەرابی مفت بە خومارە | نازانن خومار دەردی قومارە |
شەیتان ئینسانی لە ڕێ بردووە | قوماری هێند لا شیرین کردووە |
لەو شوێنەی دانیشت نایەوێ هەستێ | ڕێی ئیش و کاری تری ئەبەستێ |
ڕاستیشت ئەوێ «پۆکەر» زۆر خۆشە | «بانقۆ و سیویەک و کۆنکەن»ی بۆشە |
بەخۆت مەنازە بە هۆش و تەدبیر | پۆکەر نەزانی، نابی بە وەزیر |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 752
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|