ئەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ
ئەڵێن گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێ | بۆ بنیادەم خەڵک وەکوو تڕ ئەدوێ! |
بەڵێ بۆ وڵاخ ڕەسەن زۆر باشە | وا گۆڵەبارگیر دیارە لە پاشە |
زور جار ئەیبینین کە دایک و باوک | ئەدرەوشێتەوە وێنەی چراوک |
کەچی منداڵیان هیچ لەوان ناچێ | باخی زیندەگی خەڵک هەڵدەپاچێ |
دیسان حوکمێکی قەتعی نادرێ | وەجاخ زادەکان شەرم ئەیانگرێ |
بە حەج و شەراب ئەڵێن وەک یەکتر | چاک چاکتر ئەکەن خراپ خراپتر |
هەندێ پیشەمان هێشتا هەر ماوە | تەپڵ و بەیداخی حاجییان باوە |
هەر دەڵێن قوماش کەمە و گرانە | ڕیزە بەیداخی حاجی بڕوانە |
خۆزگە مەبعووسیش بەیداغی ئەبوو | بە تەپڵ و بەیداغ بۆ مەجلیس ئەچوو |
ئەوسایە دەنگیان دەلێرتر ئەبوو | لە ناو کۆمەڵدا ناویان دەردەچوو |
ئێمە هەر لەسەر ئەو فیکرەین کە بووین | هەر لە ڕاوییە زۆر چاکی بۆ چووین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 853
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|