ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو

ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو (1950)
by پیرەمێرد
305773ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو1950پیرەمێرد
ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو تریاک لە عێراق بۆ شاران ئەچوو
ئێستا ئەمەندەی مار تێ خزاوە تریاکی ماران تۆوی بڕاوە
بەڵام تریاکی کێشان بێ کێشان کە بە دوکەڵی زۆر کەڵی پیشان
زۆر کەس سەرمەستی بەنگە دەبەنگە فەقیر و هەژار تیاچوو بەم ڕەنگە
بەڵام بۆ ئێمە دەور گۆڕاوە ناوی سووکیمان لەسەر نەماوە
خۆرمایێکمان بوو وشکی مشک مژە کە پێیان ئەگوت: خورمای کوردکوژە
ئێستا کوردکوژە بووە بە زوهدی برایەتیەکمان بۆ هاتۆتە دی
بەڵام کورد هێندە خورمای خوش ئەوێ لە هەر شوێنێ بێ شوێنی ئەکەوێ
تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە بۆیە ئەمەندە کوردی لە دوایە
گەزۆ بە قەومی مووسا دراوە ئێستا لەم خاکە بۆ ئێمە ماوە
گەزۆ و دۆشاو و خورمامان هەیە ناڵەی دەم تاڵی ئیتر تا کەیە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 833


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).