ئەیلوول هات گوڵزار ئای لوول و مەلوول

ئەیلوول هات گوڵزار ئای لوول و مەلوول (1950)
by پیرەمێرد
305780ئەیلوول هات گوڵزار ئای لوول و مەلوول1950پیرەمێرد
ئەیلوول هات گوڵزار ئای لوول و مەلوول گەڵاڕێزانە و تۆز و گەردەلوول
داخم ئەو داخە درەختی بێ بەر گەڵای ناوەرێ و وا ئەیباتە سەر
ئەوانەی کەوا بەرمان بۆ ئەگرن زستانیان لێ هات لە سەرما ئەمرن
ئای وەیشوومەی شووم چەندە بێباکی گیا و گوڵ ئەمرێنێ و پێی فەرەحناکی
لایێک فەرتەنەی هەوایی هەوا لایێ سەرزەمین وا پیاو پیاو ئەخوا
جاران هەر زەنگی باربار پیاوخۆر بوو ئێستا مەدەنیش فێر بوون، وا زۆر بوو
ئەوان زۆردارن با بڵێین گەڕ ئەکەن بۆ موستەعمەرەی زۆرتر شەڕ ئەکەن
ئەی ئێمە بۆچی وا تێک هەڵەچین بە بێ شیر، وەک شێر لەپڕ هەڵەچین
لەباتی ئەوەی دەستی یەک بگرین لە بارەگای خوا تێر بۆ یەک بگرین
جامیعەیێک بین تێکڕا عێراقی قەومێکی ڕاقی نەوەک فیراقی
بەڵکو پێکەوە بە خۆشی بژین بە دووبەرەکی بۆچ بکەوینە قین؟!

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 840


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).