ئەی ئەستێرەی پرشنگدار

ئەی ئەستێرەی پرشنگدار  (1952) 
by فایق زێوەر
ئەی ئەستێرەی پرشنگدار ڕێ نیشاندەری ڕێبوار
عالەم نووستوو تۆ بێدار ئاسمان ئەبڕی بە شەوگار
***
دوای زەردەپەڕ تا گزنگ چ جوانی چەشنی ئاورنگ
ڕشێنەی شەوق و پرشنگ ئەدەی لەسەرم و سەر سنگ
***
ئەی گەوهەری ئاسمانی سەرچاوەی نوور و جوانی
تێ ئەگەم بە پەنهانی کە ئاواڵێکی گیانی
***
تۆ ئەڕۆی بە لەنجەولار جریوەت دێ و بەختیار
ئەزانی منی هەژار لەناو خەم ناگرم قەرار
***
ئەی هاوڕێکەی شەوگارم من پەست و شەو بێدارم
گوێ بگرە لە هاوارم تێ بگە لە ئازارم
***
ئەم عەربەی تۆ ئەیبینی پڕ هەڵڵایە و خودبینی
هەیە بۆ خۆشی ژینی تاڵان ئەکا هاودینی
***
هەر هەژارە قوڕبەسەر بێ باربۆ بێ یارمەتدەر
کەچی پیاوی خاوەن زەڕ بێ بەزەیی بێ خەبەر
***
نەماون ئەو پیاوانە لە نەبوونی و تەنگانە
بۆ دۆست و بۆ بێگانە خزمەت بکەن مەردانە
***
ڕاستی بەڵێن و پەیمان درێغ چوونەوە ئاسمان
لای خزم و هاوڕێی ژیان بێ باوە و ناو و نیشان
***
لای گەلێکی کەم ڕووربین ئێستاش خۆشە نەزانین
چونکە باسی تێکۆشین بکەم لێم ئەکەن نەفرین
***
نەک شەو ڕۆژیشمان تارە زۆرمان بێ هۆش و کارە
ڕووناکیی زانین دیارە ڕوو تێکردنی عارە
***
لە ژینی وا بێزارم بۆیە وا گرفتارم
هێندە دڵ پڕ جەخارم مائیلی کۆچ و بارم
***
ئەی هاوڕێکەم دڵ پەستم هیچ لەم عەردە ناوەستم
بۆ ئەوەی لێرە هەستم زووکە دەس بەرە دەستم
***
بمبە بۆ ئاسمانی شین بمگێڕە تا ماومە ژین
بام دووربم لەسەر زەمین بێمە شادی و پێکەنین
***
خۆ ئەگەر ئەوە نابێ تۆ شاد با حاڵم وابێ
دوعای چاکت لای خوا بێ بەڵکوو بۆ من گیرابێ

1944/06/01
بەکرەجۆ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse