ئەی ئەو گەورانەی کە فەن ئەزانن

ئەی ئەو گەورانەی کە فەن ئەزانن (1950)
by پیرەمێرد
305713ئەی ئەو گەورانەی کە فەن ئەزانن1950پیرەمێرد
ئەی ئەو گەورانەی کە فەن ئەزانن بە تەیارەتان لە ئاسمانن
یاخۆ بە جەزبی قووەی کارەبا ڕادیۆتان پەیام بۆ گێتی ئەبا
ئەم «فەندەڵ فێڵە» کەڵکێ ناگرێ بەشەر بە فەنی بۆمباتان ئەمرێ
ئەگەر ڕاست ئەکەن چشتێ بێننە ناو نەفعی عالەمی تێدابێ تەواو
ئەم هەموو گیادار لەناوبردنە هەموو بۆ هەوڵی زگ تێر کردنە
هەرچی کە نەبێ چاری ئەکرێ برسیەتیە کەس بەرگەی ناگرێ
سا ئەگەر ئازان چشتێ بێننەدی بنیادەم ئیتر بێ خواردن بژی
ئەوسا نە شەڕ و نە هەرا دەبێ ئەم خەڵکە تێکڕا وەک برا دەبێ
نامەوێ چاری مردن بکرێ مەرگ نەبێ دنیا ئەمەندە ناگرێ
ئەوی کە خواردن بە عەیب ئەزانێ ئازایە هەڵکا ڕۆژێ بە نانێ
بەڵان ئەگەر بێ و خواردن نەمێنێ کۆنابێتەوە دوو کەس لە شوێنێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 775


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).