ئەی بادی شەماڵ

ئەی بادی شەماڵ (1948)
by دڵدار
302826ئەی بادی شەماڵ1948دڵدار
ئەی بادی شەماڵ، ئەی بادی شەماڵ پۆستەی هەوایی دڵەی پر زووخاڵ
دەستم دامێنت، ئەچی بۆ کوێندەر؟ ناچی بۆ کۆیی مەئوایی دولبەر؟
وەک عارەب دەخیل گەر چووی بۆ ئەولا مەوەستە تاکوو بەردەمی لەیلا
مەوەستە تاکوو لای شۆخێ کەوا تیری نیو نیگای، لە دڵدا ڕووا
لەم چەم و بێشە و هەردە و کێوانە پێی بڵێ، قوربان لەم ڕێگە و بانە
شێتێکی ڕیسوا و ڕووت و قووتم دی فرمێسکی ئاڵی وەک یاقووتم دی
ڕوو لە خۆین خاڵی زەعفەرانم دی چاوی لێڵ و وێڵ پڕ گریانم دی
هەیکەلی مردووی بەس ئیسقانم دی قەدی چەماوەی وەک کەوانم دی
دیتم کە جارجار ئەو لێوبەبارە دەست هەڵئەبڕێت و تۆی لێ دیارە
چونکە خەیاڵی بەژن و باڵاکەت تیشکی ڕووناکی شەوقی لالاکەت
نێرگزی شەهلای چاوی خومارت خەرمانەی زوڵفی ماهی ڕوخسارت
فریشتەئاسا ساتێ هەزارجار خۆی نیشان ئەدا خۆی ئەدا حەشار
ئیتر هەر جارە، ئەو ماڵ وێرانە ئەو کەژ مەسکەنە، هەرەی شارانە
هەروا تێ ئەگا جەژنی ویساڵە نازانی «تۆ» نیت، وێنەی خەیاڵە
دەست درێژ ئەکا بە ناکامەوە بە جەرگی سووتاو دڵ بە زامەوە
کە لێی ون ئەبێ بانگ ئەکا: هەی یار! بە کوڵ ئەگریێ: هاوار هەی هاوار!


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).