ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە

ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە (1956)
by عارف عورفی
308028ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە1956عارف عورفی
ئەی برادەر تێ بگە ئەسبابی شین و زارمە تەعنەیی ناحەققی ناحەز مووجبی ئازارمە
نیمە تەبعی خۆ تێ هەڵسوون و وەکو غەیرم تەمەع هەر قەناعەت گۆشەگیری غایە و ئەفکارمە
تەبعی عالی ئێمە دائیم فەخری سەربەرزی ئەکا عالمانی عیلم و عیرفان پێشڕەوی ئەتوارمە
موڕشیدی عیزز و شەرەف بوو دوێنێ شەو هاتە خەوم تاکوو ئێستە ڕۆژ و شەو هەر حەسرەتی دیدارمە
دەردی بێدەرمان و دەوران و زەمانی بێ ئامان پیری کردم وەک مناڵان تازە دارەدارمە
نابینم، نەبوە، نییە، کوا مەلجەئێ یا مەرجەعێ ئەی بۆ کێ بەم عەرزی شەکوای حاڵی لەم هاوارمە
دەورە وا چاکە مودارا کەم لەگەڵ چاک و خراپ دیارە ئەم کارەیش نوشستی و باعیسی ئەزڕارمە
هەر زەمانێ ناوی فەرهاد بێتە زیهن و فکرەوە شۆڕشی شیرینی پەروێز مووجبی ئەشعارمە
بەسیە عورفی بەس شکایەت کە لە دەس جەوری زەمان بگرە زارت هەر بەڵایی زارمە ئازارمە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).