ئەی بە شیرینی لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج
|
وەی غوڵامی تۆ هەموو سوڵتانی خاوەن تەخت و تاج
|
ئەی بە غەمزەی چاوی بیمارت هەموو عالەم نەخۆش
|
وەی بە ئەنفاست شفا یابند گرووهی نامیزاج
|
ئەی بە نیگای چاوی بیمارت هەموو عالەم نەخۆش
|
وەی هەموو عالەم بە ئەنفاسی مەسیحت ئیحتیاج
|
تا لەسەر چاوی نەخۆشت بێ تەبیب بانی برۆت
|
هەرچی تێفکرێ پەرێشان و بە لوقمان ئیحتیاج
|
نەقدی جان و دڵ وتم قوربانی بەر پێت کەم وتی:
|
خۆ لە شاری ئێمە ناچێ شێتە نەقدی بێڕەواج
|
تا سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری حوسنت ئەهلی دڵ
|
ناخەون شەو و تا بەیانی پادشاهـ و میر و حاج
|
سابیری هەر چاوەڕێ بوو تۆ کە ئیفای وەعدە کەی
|
هەر نەهاتی چاری دەردی کەی ئەناڵێ ناعیلاج
|