ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس

ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس (1969)
by سابیری
306540ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس1969سابیری
ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس تۆ وەرە سەیری کە، ئیحسانە، عیلاجم چوو لە دەس
گوڵشەنی حوسنت بپارێزە لە ئاهی پایزم مومکینە فەسڵی زمستان خۆشە شەمع و شەوچەرەس
تۆ کە سوڵتانی بپرسە حاڵی مەزڵوومان چییە؟ وا کە وەستاون لە دەورت موشتەکا و مولتەمەس
ئەی تۆ لوقمانی حەکیم و من نەخۆش و بێ هەوس بۆ خودا چارت نەکردم وا عیلاجم چوو لە دەس
ڕۆژی شینم دێیە سەر قەبرم ئەڕێژی ئەشکی سوور فائیدەی چی کێلی قەبرم تەڕ بکەی یا خار و خەس
بولبولی دڵ بۆ تەماشایێکی باغی ڕووت ئەوا نەوعە کردارێ ئەکا هەر وەختە بشکێنێ قەفەس
دەستی ئاهم تا بگاتە دامەنی ڕووی زەحمەتە سا خودایە تۆ بکەی کارێ کە بیهێنێتە دەس
خوانەکا بەو ڕۆژە ئەو چاوانە وەرگێڕی ئەتۆ گشت موسوڵمان وەرگەڕێن و دین لەبن بێنێ هەرەس
سابیری ڕۆژ و شەوی خۆشی لە عومری خۆی نەدی بەزمی ڕۆژی ناڵەناڵ و ئەشکی چاوی شەوچەرەس
سابیری دونیاپەرەستی و نەوجەوانی تابەکەی؟ غافڵی تا کێوی عومرت ناگەهان دێنێ هەرەس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).