ئەی جوانانی بێکەس و بێ دەر
|
ئەی جوانانی قوڕ بە شان و بە سەر
|
بۆ شکا خەنجەرت بە تۆپزی قیر؟
|
بۆ نەما شۆرەتت لە بەحسی هونەر؟
|
عەیبە بۆ ئەسپی سەرکەشی مەیدان
|
بێنموودە لە حاستی وشتری لەڕ
|
من نەڵێم تۆ بڵێ بە مەزهەبی خۆت
|
کێ دەڵێ خۆشە حەڕڕوفەڕڕی سەقەر
|
وەرە سەر سەیری ئاو و کوێستانم
|
نەرگس و یاسەمین و سووسەنی تەڕ
|
چۆنە شۆرباوی لاقە کوللەی وشک
|
تا پڵاو و کەبابی گورچکی مەڕ!
|
لەززەتی گۆشتی کەڵ چلۆنە لە لات
|
تا تەڕافەی قەبیحی وشتری گەڕ!؟
|
کوردە وەڵڵا عارە بۆ وەتەنت
|
بووی بە مەحکوومی (...)کانی قەجەر
|
قانعا داخی کوردەکان زۆرە
|
نایەتە ڕیزی گفتوگۆی دەفتەر
|