ئەی جیهانی زەڕڕەیی خورشیدی حوسنت عام و خاس
|
عاجز و پێکاوی غەمزەت ڕۆستەم و سەعدی وەقاس
|
تۆ کە لەیلی ئاگرت بەردایە دڵ مەجنوونی خۆت
|
بۆیە وا ئێستاکە دەمبینی وەکوو دووکەڵ ڕەقاس
|
تا نەسووتێنن لەشی خۆیان هەوادارانی ڕووت
|
شوبهی پەروانە لە خەوفی عەشقی تۆ نابن خەلاس
|
دووڕڕ و گەوهەر کێ لە قووڵی بەحر و دەریا دەرئەکا؟
|
تا نەکەن تەرکی وجوود و ما ملك نەوعی غەواس
|
سابیری دووڕدانە داپۆشە لەبەر چاوی عەوام
|
کێ لە قیمەت دووڕ و گەوهەر تێدەگا ئیللا غەواس
|
ڕیش و پرچ و هەم عەمەل ناتباتە جەننەت تێبگە
|
تەوبەیی خالیس مەگەر بتکا لە ناروڵڵا خەلاس
|
واز لە سەر هێنان و بۆ گەوهەر لە بەحرا غەرق بوون
|
سابیری نایێ لەدەستی هەرکەسێ ئیللا غەواس
|