ئەی خاکی وەتەن قوڕ بەسەر و بێ سەر و پا خۆم

ئەی خاکی وەتەن قوڕ بەسەر و بێ سەر و پا خۆم (1953)
by قانع
307198ئەی خاکی وەتەن قوڕ بەسەر و بێ سەر و پا خۆم1953قانع
ئەی خاکی وەتەن قوڕ بەسەر و بێ سەر و پا خۆم بۆ بێکەسی ئەم ئەهلە دەسا شێتی جەفا خۆم
گیراوە وەتەن بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆم پەس تر لە هەموو بەد سیفەتی بەندی بەڵا خۆم
دوور کەوتەو و ئاوارە لە هەر قەوم و برا خۆم
ئەی خاکی وەتەن بۆچی نەما غیرەتی شێران؟ ئەی خاکی وەتەن بۆچی نەما بەزمی دلێران؟
کوا سەڵتەنەتی خێڵی بەبە و شاکەل و شیروان؟ بۆ مەسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیرانە لە زیندان؟
دەک لاڵ و کەڕ و، کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆم
ئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن بۆچی دڕاوی؟ ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن بۆچی نەماوی؟
ئەی خەنجەری شیروانی وەتەن بۆ چی شکاوی؟ ئەی خاکی وەتەن چوونکە وەها شوعبە کراوی
گەر شینت نەکەم ڕووڕەشی دیوانی خوا خۆم
بۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینە بۆ ژینی وەتەن چاوی خیرەد پڕ لە گرینە
بێ شێرییە ئێستە کە وەها بێشە حەزینە نووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیێ شینە
بێ ئالەت و شمشێر لە مەیدانی وەفا خۆم
ئەی خاکی وەتەن بۆچی وەها کوێر وەجاخت؟ پەژمردە و بێڕەنگە هەموو چیمەن و باخت؟
پڕ لە ستەم و زوڵمە یەقین دەربەن و شاخت ئەی خاکی وەتەن ویردی شەو و ڕۆژە لە داخت
بۆ بێکەسی ئەم خاکە دەسا ڕەنج بە هەوا خۆم
قانع وەرە ئەمجارە دە غەوغایێ بەپا کە بۆ خاکی وەتەن فەرزە بەدڵ ڕۆح بە فیدا کە
پیراهەنی بەدناوی بە نامووسی کەوا کە سەف بگرە بە کوردان و لە چۆپییۆ سەما کە
ئەو وەختە بڵێ خاوەنی هەر عەیش و سەفا خۆم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).