ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە
|
یاتاغی هەموو غوسسە و قەڵغانی قەزا بە
|
بێ یادی خودا عومر بە زایع مەدە سۆفی
|
شێرانە لەگەڵ ڕێویی نەفسا لە غەزا بە
|
قاپی ئەگری یەعنی ڕیازەتمە بەڕۆژووم
|
سەر قاپی پڵاو زیرە و کشمیش و کەبابە
|
شەو ئێشکی بێشک ئەگری و گریە چ حاسڵ
|
گریانی کوڕت ڕاستی ئەڵێ: بابە کەزابە
|
تەسبیحی دەس و وێردی زوبان ناوی خودایە
|
دونیا بە دەس و دەم مەگرە خوویێ خەرابە
|
هەرکەس لە خودا غافڵ و مەغروورە لە دونیا
|
مەحروومە لە دونیا و قیامەت لە عەزابە
|
فەرقی چییە ئینسانی دز و شەخسی موبەزیر
|
هەردوو لەسەر ئەم چەوتییە بەدنام و کەزابە
|
سابیر مەکە ئیسراف و مەبە یاری درۆزن
|
هەر لەحزە لە خەوف و خەتەری ڕۆژی جەزا بە
|