ئەی دۆتەی شۆخی وەتەن

ئەی دۆتەی شۆخی وەتەن (1962)
by ئەسیری
307826ئەی دۆتەی شۆخی وەتەن1962ئەسیری
ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم ڕۆحی ڕەوانم بمرمیش ئیللا لە باوەشت دەنووم
دەستی لەملتایا ڕەقیب، چۆن بوو وەها بۆی بووی فریب فەوتام لە داخی تۆ عەجیب، زەققووم ئەنۆشم زەهر ئەجووم
شەو تا بەیانی نانووم، دولبەر برینداری تووم لە کردەوە و کارم بووم، ئەم بیرە چبکەم بۆتە خووم
ئەو وەختە عیشقت کەوتە سەر، لە جێ وو ڕێم بووم دەربەدەر ئەی نیشتمانی خۆشەویست بۆ تۆ ئەوا ئاوارە بووم
گیان لە باوەشت دەر ئەچێ، بۆ چیمەنی فیردەوس ئەچێ ڕەنجت لەبیرم دەرئەچێ، گەرمە بۆ ئەوسا ئارەزووم
دولبەر بەعەشقت دەمکوژی، پاش مردنیشم دەمگوشی دەستت لە ملما دەممژی، ڕەحمەت دەنێرن گەل لە دووم
وا خۆشەویستیت بوو بەغەم، جەرگ ئاگر و چاو پڕ لەنەم بیرت لەسەر هیچ نابێ کەم، لاوازە گیانم زەردە ڕووم
بۆ تۆ ئەوا ڕیسوا بووم، تاکم لە عالەم جیا بووم دێوانە وو شەیدا بووم، دنیایی پڕ کرد هایو هووم
بۆ تۆ ئەسیری بوو بەپەن، دایم بەبەد ناوی ئەبەن ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).