ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا
|
ئەی ئەمیری بێ ئەمیر و ئەی خودایی بێ خوا
|
ئەی شەهەنشاهی سەری دین هیمی موڵکی لامەکان
|
حامیی بێ مەرجەع و ئەی مەرجەعی گشت ئیلتیجا
|
دەستگیری زومرەیی داماو و مەحزوون و زەلیل
|
هادییی بێچارەیی ئەوگاری بێ پشت و پەنا
|
مەڵهەمی زام و برینی کاففەیی خوێنی دڵان
|
شەربەتی تەسکینی ئاری جەرگی پڕ سۆز و سزا
|
ئەی کلیلی پێوەن کراوی ئێش و خەم
|
شەفیی بیماری مەعلوول و دەوایی بێ دەوا
|
ڕابەری ئاوارەیی سارایی پایانی دەرد و ئیلتجا
|
لۆکسی ڕێگەی وێڵی هەردەی زوڵمەت و کەرب و بەلا
|
بۆ ڕجا دێنمە تکا، تا بۆم تکاکار بێ لەلات
|
شوعلەیی نوور و سەفای سیمایی زاتی مستەفا
|
بمکە خاتر تاعەت و تەسدیق و تەقوایان هەموو
|
کافەیی ئەسحاب و ئەهلی بەیتی بێ بۆغز و ڕیا
|
ئاگرینم، دڵ برینم، چاو نمینم، پڕ گرین
|
بێ موعینم، دڵ خەمینم، ئێش لە لام بێ ئینتیها
|
گەستە جەرگم، خەستە مەرگم، زامە بەرگم، خوێن خۆراک
|
زاردە ڕەنگم، قەتعە دەنگم، زۆر بە تەنگم ڕەببەنا
|
سا بە ڕەحمی خۆت خوایا، چارەیی ئەم کارە کە
|
غەیری تۆ لای کێ بچێ مینە، دە هاوار هادیا
|