ئەی دەهەن خونچەی شەکەر لەب، چەندەتم کێشا جەفا

ئەی دەهەن خونچەی شەکەر لەب، چەندەتم کێشا جەفا  (1936) 
by ئەدەب
ئەی دەهەن خونچەی شەکەر لەب، چەندەتم کێشا جەفا بەو هەموو ڕەنج و جەفایەش، لێم نەدیوی جوز سەفا
بێ وەفایی حەققە، ڕەسمی گوڵعوزارانە، بەڵان نەک دەگەڵ یاری وەکو من، ساحێبی میهر و وەفا
باری جەورت من دەکێشم؛ سەیری گوڵ: خەڵکی دەکا دەردی هیجرت من دەبینم؛ سەیری: بۆ کێیە شەفا!
نامەوێ دایم لە سەیری گوڵشەنت سێراب بم جار بەجار ماچێ لە کونجی لێوی خونچەت قَد كَفا
لەو گلەیییانەم مەڕەنجە، ڕۆحەکەی شیرینی من من هەر ئەو بەندەم، سەراسەر تۆ جەفاکەی یا وەفا
یا ڕەب! ئەو کەس باعیسی دووریی من و تۆ بوو لەیەک بێ نەسیبی کەی لە مەحشەردا، لە حەشری موستەفا
ئیقتیفا دەکرێ بەتەرزی شیعری شیرینت ئەدەب گەر موداوابێ بەئیعجازی مەسیحا ئیقتیفا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse