ئەی زوڵفی تابەتا، کە پەرێشانی شانەیە

ئەی زوڵفی تابەتا، کە پەرێشانی شانەیە  (1936) 
by ئەدەب
ئەی زوڵفی تابەتا، کە پەرێشانی شانەیە هەر داوە؛ بۆ خرابیی دڵ، شانە شانەیە
مەمکت: هەناری نەورەسی بێ دانە، ئەلعەجەب غەبغەب: تورنجی کاڵ و لەبت: نار دانەیە
خاڵی سیەهتە، نەقشی دەمی دورجی گەوهەرت یا: هیندووە، قەراوڵی دەوری خەزانەیە؟
سەد مەرحەلەی تەفاوەتە، وەعدەی ویساڵی تۆ تا ئەو بەهەشتی وەعدە؛ کە هەر جاویدانەیە
مەیدە بەدەم بادی سەباوە، سەری زوڵفی(...) با تێک نەچێ لە مورغی دڵ: ئەو ئاشیانەیە
کشتی ئومێد هاتە بەر، ئەمما چ فایدە! دایم ڕەقیبی تۆ، لەمە، داسی ڕەمانەیە
تێکەڵ نەبێ هەتا غەمی: تازە و قەدیمی تۆ جەعبەی دڵم؛ کە جێی غەمتە: خانە خانەیە
جانم بەهای ماچی لەبت دا؛ گوتت: کەمە قەسدت کەمیی «بەها» نییە؛ بەڵکە بەهانەیە
بەعدەز لەئیم: سیم و زەڕە، یادگار و بەس بەعدەز مە، یادگاری ئەمەش: ئەم قسانەیە
ساحێب هونەر: لە زاویە و بێ هونەر: بەکار چبکەم خودا! لە کەچ نەزەریی ئەو زەمانەیە!
جەوری زەمانە خۆشە، ئەدەب تەعنە لێ گەڕێ تیری جگەر، مەلامەتی ئەو ناکەسانەیە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse