ئەی سەییدی جەوان

ئەی سەییدی جەوان (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309250ئەی سەییدی جەوان1945مەلا مارف کۆکەیی
ئەی سەییدی جەوان و جەوانبەخت و موحتەڕەم يا ناقِص العَطِية يا قاصر الهِمَم
تۆخودا لە بیرتە لەسەر ئەم بارە ئاردەیە چەند ساڵە من دەخۆم غەم و تۆش هەر دەخۆی قەسەم
تۆ سوار و من پیادە جوابت نەدامەوە پێت وابوو لەم قەزییە کە سەرفی نەزەر دەکەم
ئەم ئاگرە بڵیندە گڕی ناکووژێتەوە تا هەردوولا دەچینەوە بۆ عالەمی عەدەم
لەم ساڵەدا دە پووت ئارد کە دەکا سەد عەدەد قڕان خوێنی منیش و تۆشە چلۆنی بەحس نەکەم
نازانم ئەم قسوورە لە «ئاغایی فەوزی»یە تەعلیمی تۆی نەکردووە جوز ڕەسمی لا و لەم
یا خۆ خەتا لە فازلی «تورجانیزادە»یە جارێ بە تۆی نەفەرمووە جارێ بڵێی نەعەم
یا خاکی ئاجیکەندە کە هەرکەس بچێتە وێ باکی نییە لە سەیفی زمان و قەمەی قەڵەم
یاخۆ سەبەب بە ئاو و هەوای باغی باغچەیە غەمڵیوە وەک درەختی گوڵ و جەننەتی ئیرەم
یاخۆ جەنابی «قازی»یە فەرموویەتی بە تۆ قووتی دە، مفتە ماڵی مەلایە عەزیزەکەم
قووتدانی سەعبە موشکیلە چون هیچ شکم نییە ناگاتە نێو شکەم کە موجەسسەم دەبێ بە سەم
تۆ ئاردەکەم بنێرە منیش ئەم قەسیدەیە تەقدیمی خدمەتی نەزەری لوتفی تۆی دەکەم
باشند دشمنان تو چون جمع حاسدان اَعمَی و اَبکَم و اَفلَج و اَبتَر و اَصَم
بدخواه ریزد اشک ملامت ز هر دو چشم چون جویبار و بحر و شط و چشمه‌سار و یم
بارد ز ابر محنت و نکبت به روی او باران فقر و مسکنت و حسرت و ندم
از شمع جان و خرمن عمر تو دور باد ابر بلا و محنت و رنج و غم و الم
دامان و جیب و کیسه و دستت تهی مباد از نقره و طلا و ز دینار و از درم
دربان و حاجب و عسس و پرده‌دار تو باشند جود و همّت و بخشایش و کرم
خالی مباد کام و زبان و دهانِ تو از خنده‌ و تبسّم و گفتار و منتظم
خوانند از برای تو هر صبحگاه‌ و شام مُطرب به‌ سوز و ساز و مُغنّی به‌ زیر و بم
در گلشن وجود تو از باد انقلاب بر روی چون گلت ننشیند غبار غم
«حاجی مەلا محەممەد»ی سۆفیش بە ڕیشەوە خەندێکی بۆ بکات و بڵێت ئەی وەلی نیعەم
بەم بەزم و ڕەزم و نەزمە دە پووت ئارد کە نادرێ تەکلیفی من چ بێت و قوڕی کوێ وەسەر بکەم

1941/04/23


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.