ئەی شوعاعی حوسنی تۆ ڕۆشن دەکا تیرە موغاک
|
خۆری یا حوور و پەری یا ڕۆحی! ئەی روحي فيداك؟
|
فەرموو سەیری کە نەخۆشانت کە موشتاقن بە جان
|
با وجوودی ئافتاب گەرچی دەبێ شەونم هیلاک
|
کاشکێ ڕۆژێک دەهاتی دەس بە تیغ و خەشمناک
|
خۆم بە یەکجاری دەکرد خەڵتان و غەرقی خوێن و خاک
|
چاکی دامەن هەڵکە با چڵکن و خوێناوی نەبێ
|
چونکە جێی باڵایە دائیم ساحیبی دامانی پاک
|
بۆ نومایش خۆی نیشان دا عومری خەڵکی دا بە باد
|
عادەتەن وەختێ کە خۆر هەڵدێ دەبێ شەونم بە خاک
|
چاوەکەم ئوممێدی وەسڵی تۆیە مایەی ژینمە
|
با بە ڕووزەردی نەچێ ڕۆحم بە نێو ئەڕواحی پاک
|
سابیری تێفکرە یارت لێوی خۆی بۆچ گەستووە؟
|
یەعنی وسکوت! ئەم قسە بێسەرفە نازانم بە چاک!
|