ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک
|
وەی پیری دەعیەزل و گرانجان و عەقڵ سووک
|
بۆ مەنفەعەت ئەچیتە پێشەوە برا گەورەکەم
|
ڕۆژی سەخا ئەکەویتە دووا وەک برابچووک
|
ئەمڕۆ بە باڵ و پەڕی دەوڵەمەندی ئەفڕی و سبەی
|
باڵ و پەڕت لە دۆزەخا ئەبێ هەڵەپڕووک
|
چونکە خودا گرانی و حوڕمەتێکی دا بە تۆ
|
لائیق نییە بڕوانییە ئێمە بە چاوی سووک
|
سەد کە ساحیبی دینار و دەرهەم و شەوکەتی
|
وێرانە باغ و زەراعەتی دینت بە دووک و شووک
|
هەرچەندە گفتوگۆم خۆش نییە لە کن عەوام
|
بۆ عیللەتی دەروون خاسترە لە حب الملوك
|
باوەڕبکە قسەکانم هەموو کۆک و بێ غەشە
|
گەر عەیبی لێ ئەگری وەرە بکۆکە چرووک
|
هەرچی بڵێم بە قەوم و بێگانە فوجئەتەن
|
ئامادە لەسەر چۆک و ئەمدەنە بەر چەپووک
|
هەر پووکەپوکتە گوێزی پووک ناشکێ بە پووک
|
ئەی پیری سەرسپی سووکەسووک مەکە لە دەوری بووک
|
خامۆش سابیری کە نەسیحەتشنەو نەما
|
نووسراوی خۆت بشارەوە مەزرووف و سەر بلووک!
|