ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق
ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق | ئەی بێ غەم و هەم لە گشت عەلائیق |
ئەی سەنعەتی شاری جوانی بەغداد | وەی لابەری تێنوێتیی پەریزاد |
بۆ نازکی هەروەکوو بلووری | غەم لابەر و، باعیسی سرووری |
من خزمەتی تۆ بە فەرز ئەزانم | هەر ڕەونەقی تۆ ئەبێ نیشانم |
جوابم بەرەوە ئەکەم سوئالێ | ئەم حەسرەتە با نەنێمە چاڵێ |
بۆ چ دائیمی خاڵییە دەروونت | سەرەڕای ئەوە گەرمە ئاوی ڕوونت |
ئەو پارەیە دام بە تۆ خەسار بوو | یا تالیعی من خراپ و زار بوو |
وەڵامی شەربەکە: | |
ئەی فائیقی کیسە پڕ لە درهەم | وەی زاڵمی بێ غەمی موعەللەم |
ئەوسا کە منت کڕی لە بەغداد | دوورکەوتمەوە لە خزمی دڵشاد |
چۆن تۆ دڵت وەک تەنوورە بۆ خوێش | بۆ گەرمی منیش وەهایە ئەندێش |
وەک تۆ لە فیراق ئەڕێژی فرمێسک | تەبعەن کە منیش هەمە ڕەگ و ئێسک |
ئاو دێتە دەرێ لە هەردوو چاوم | دڵ گەرمم و لەت بووە هەناوم |
1939/07/28
ئاڵتوون کۆپری
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|