ئەی غەزالەی بێ سەبەب ڕەم کەردەکەی مەهپەیکەرم

ئەی غەزالەی بێ سەبەب ڕەم کەردەکەی مەهپەیکەرم (1936)
by ئەدەب
310039ئەی غەزالەی بێ سەبەب ڕەم کەردەکەی مەهپەیکەرم1936ئەدەب
ئەی غەزالەی بێ سەبەب ڕەم کەردەکەی مەهپەیکەرم شۆخی بێ پەیمانەکەی، بێ شەرتەکەی سەوداسەرم
خۆش مەزەی، ناخۆش ئەدای شیرین کەلامی ترش ڕوو دڵبەرەی عیشوەگەرەی جەور ئاوەرەی جادووگەرم
کەی من و تۆ، شەرتمان وابوو بەبێ یەک هەڵبکەین یا دەبوو کەی من بەبێ تۆ؛ سەرکەمە سەر بەستەرم
بۆ گوڵی، تەلعەت گوڵی، ڕوومەت گوڵی، ڕووخسار گوڵ گوڵعوزاری، نازداری، دڵشکاری، خودسەرم
گەر عیتابە هەر بەسە، نازە بەسە، جەورە بەسە وە بکە ئاخر چاوەکەم؛ ئەمنیش بەبارێ دەربەرم
من کە کوشتەی دەستی یارم، زەحمەتە ڕۆح دەربەرم تاقی ئەبرۆی چاوەکانی، بوونە قاتل بۆ سەرم
عالەمە شەیدایی نوتقم، وەک بەگەوهەر؛ گەوهەریی فایدەی چی! گەر نەبێ قەدری لە لای تۆ: گەوهەرم
من گوتم خاکی دەرت، وەک تاجی سەر بوو، هەر بڵێ گەر نە، شەککەر لەب، لەمە قەحطی نییە تاجی سەرم
عەهدی خۆت بۆ خۆت شکاند و من دەکەیتە بێ وەفا فاشی سڕ بۆ خۆت دەکەیت و من دەبێ زیللەت بەرم
شاهی خوبان، تۆ مەڕەنجە لەو گلەییانەی ئەدەب تۆ هەر ئەو شاهی وەفاداری و منیش فەرمانبەرم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.