ئەی فەلەک سەرگەشتە بی بۆ گەردشێ هێناتەوە

ئەی فەلەک سەرگەشتە بی بۆ گەردشێ هێناتەوە (1934)
by ناری
309342ئەی فەلەک سەرگەشتە بی بۆ گەردشێ هێناتەوە1934ناری
ئەی فەلەک سەرگەشتە بی بۆ گەردشێ هێناتەوە ئەهلی عیززەت پاکی سەرگەشتەن بەدەس سەوداتەوە
گەردشت: ساقی، قەدەح: دنیا، موسیبەت بوو بە چات خۆ لە دنیادا نەبوو لەو چاتە کەس نەیخواتەوە
وەزعی تۆ تەرکی سەفایە، قەلبی تۆ ڕەسمی جەفا بۆ ئەکەی مەیلی وەفا تۆ بەم دڵ و حاڵاتەوە
چینی پێشانیتە خەتتی میننەت و زوڵم و ستەم نەخشی میحنەت وا بە تەختەی قاپیەی دەرگاتەوە
مەسڵەحەت چونکوو نەبوونی تۆیە، سا زاتی خودا زوو بە زوویی بتگرێت و بتکوژێ و بتباتەوە
مەنعی کەس ناکەم لەسەر ڕەفتاری بێ میزانی تۆ پێت بڵێ لاچۆ سەر و ئەتوار و شکڵت خواتەوە
بۆ چی ئینسافە لە لای تۆ زومرەیی ئالی عەبا قەیدی زیللەت بێ بە دەستی کافری بەد زاتەوە
پارە بوو سەد دڵ بە نووکی نەشتەر و خاری جەفا داخی زوڵمت وا بە لالەی ڕوومەتی ساداتەوە
شین و ئاهی کەربەلا و نەینەوا هاتۆ بە نەو نۆبەتی دەرد و غەمی ئالی محەممەد هاتەوە
بۆ پەرێشان حاڵی و حوزنی پەشێوی فەوجی گوڵ جەمعی بولبول وا لە شیوەندا بەڕووی باغاتەوە
چون نەما شادی لە بۆ ئەولادی مەحبووبی خودا لازمە بۆ هەر کەسێ بەیداغی غەم هەڵ کاتەوە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.