ئەی لە چۆلی غەفڵەتا هەر ڕەوکەوانی چارەوا
|
ڕۆژ و شەو ویردی زوبانت ئەم بەرخە وا ئەو کارە وا
|
ئەسڵ و نەسڵی خۆت بزانە هات و چوونت تێبگە
|
بابەگەورەت حەزرەتی ئادەم سەفا داکت حەوا
|
خالقت کێیە ئیتاعەی پێ بکەی ئەی بێ خەبەر
|
حەیفە لەو عاسی ئەبی کەوتوویە دووی نەفس و هەوا
|
خەوفی مەولا بێنە دڵ ئەی غافڵی بێ عەقڵ و هۆش
|
تا نەبی ڕۆژی قیامەت تووشی دەردی بێ دەوا
|
ئەلبیسەی تەقوا لەبەرکە سوننەتی پێغەمبەرە
|
پیاوی دانا دینی دانانێ لەسەر نان و کەوا
|
تەسوییەی ڕێی خاس و عام و تەرکی ڕێگەی دین ئەکەی
|
ئەی مهەندیس ئەی تەریقی خاس و عام و پێشەوا
|
تەسوییەی خاشاکی ڕێگەی دین نەکەی بێ حاسڵە
|
خۆ بە بەیداغ و عەلەم نابی بە شێخ و پێشەوا
|
سابیری تۆ تەسوییەی ڕێی دینی خۆت ناکەی، ئەڵێی
|
ئەم مەلا و شێخە وەها ئەو جاهیل و دەروێشە وا
|
سابیری وا چاکە تا ماوی لە دونیا عومری خۆت
|
سەرفی مەولا کەی لەمەولا، تەرکی ماڵ و ماسیوا
|