ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی
|
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
|
بەزمت شەفایە سا دەی، بۆم لێدە بەربەت و نەی
|
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی
|
موتریب بە ساز و نەی بێ، ساقی بە جامی مەی بێ
|
تا عاجزی مە تەی بێ، ڕوو کەینە شادمانی
|
ڕەنگ و هەوایی تۆیە، دەنگ و سەدایی تۆیە
|
کەیف و سەفایی تۆیە، بە عەیشی جاویدانی
|
با ساقی ڕوو لە مەی کا، بێ دەفعی ئەو غەمەی کا
|
جەمشیدی جام و کەی کا، کێ دای ئەمانی مانی
|
بۆم لێ دە چەنگ و عوودە، ڕەمزە لە یا وەدوودە
|
با کۆرە بێ حەسوودە، ئەم سڕڕە با نەزانی
|
ساقی لە دڵ حەزەر کە، چارەم لە دەردی سەر کە
|
جارێکی یەک نەزەر کە، بۆ سافیی هیرانی
|