ئەی موسوڵمانان خودا لێمان قەبووڵ ناکا کە وا
|
وا بەجارێ دینی خۆمان نایە سەر نان و کەوا
|
حوببی دونیا زەوقی دینداری لە دڵمانا نەهێشت
|
شەرمەزاری هەردوو دنیا تابیعی نەفس و هەوا
|
تابەکەی عاسیگەری و بێ تاعەتی و دووریی خودا؟
|
بۆ تەمێ نەگرین لە بابا ئادەم و دادا حەوا
|
یادی حەق و مردن و ڕۆژی قیامەتمان نییە
|
جوملە مەعلوولی گوناح و بێ حەکیم و بێ دەوا
|
ڕاستی دونیا هیچ وەفا و ئاسایشی تێدا نییە
|
هەرچی تێ فکرێ پەرێشانە، فەقیر و بێنەوا
|
دوور لە چاکانی لە چارەی بێ فەڕیدا سەد بەڵا
|
پادشاهـ موحتاجە بۆ دوو ئانە خەرجی بێنەوا
|
سابیری ئەحواڵی ئەم دونیا مەگەر خوا چاکی کا
|
تۆ مەڵێ عالەم وەها، خەڵکی نەڵێ ئەو شێخە وا!
|