ئەی مەسیحالەب بە چاوی تۆ عیلاجم چوو لە دەس
|
بۆ خودا ڕۆژێ نەهاتیتە سەرینم یەک نەفەس
|
من کە مردم دێیە سەر قەبر و جەنازەم شین ئەکەی
|
فائیدەی چی ئاوڕشێنی خاک و خوڵ و خار و خەس
|
بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕوخسارەکەت ئەی غونچەلەب
|
شیوەن و زاری دەکا هەروەختە بشکێنێ قەفەس
|
حەز لە یاری و تێکەڵی ئەغیار ئەکەی وەجهی چییە؟
|
دەفعەیێ بۆ جانبی یارانی خۆت ناکەی هەوەس
|
کۆمەڵی بێگانە دائیم مەستی عەیش و عوشرەتن
|
دوور لە تۆ بۆ ئێمە هەر شینە لە جێگەی شەوچەرەس
|
دەستی من کۆتاهـ و خورما بەرز و باڵای ئەی خودا
|
تۆ سەبەبسازی بکەی ڕۆژێ کە خورما بێتە دەس
|
سابیری تۆفانی چاوی پڕ بە عالەم مەوج ئەدا
|
زۆر نەماوە کێوی عومری دوور لە تۆ بێنێ هەرەس
|