ئەی نووری ڕوویی پاکت خۆراک و بەرگی ناسە
|
شەمس و قەمەر زیایان لەو نوورە ئیقتیباسە
|
هاواری ڕووت و برسی، ئاڵایە عەرش و کورسی
|
ئیحسانە گەر بپرسی، ئەسبابی ئەم ئەساسە
|
عالەم کە نیوەسووتە، سووتاوی شەمعی ڕووتە
|
عینوان و ئارەزووتە، بێ حوڕمەت و کەساسە
|
سەر بێنە باڵەخانە، غەوغایی عاشقانە
|
خورشید و مانگ نیهانە، بە دووکەڵی نەهاسە
|
عاشق دڵی برینە، هەناسەی ئاگرینە
|
شەو خەوتنی گرینە، بە ڕۆژ خۆری لیباسە
|
عاشق بە سۆز و گریان، دێوانە ڕووت و عوریان
|
ئازار و دەردیسەریان، ئاسایش و کراسە
|
فەرموودەیی حەکیمە، هەرکەس دڵی سەقیمە
|
موعالەجەی عەقیمە، تا ئاخری هەناسە
|
ناس ئینتیزارە دائیم، میسلی ئازانی سائیم
|
بۆ دەفعی لەومی لائیم، جارێ بڵێ چ باسە؟
|
هەرکەس بچێتە مەکتەب، ئاخر ئەگاتە مەتڵەب
|
سابیر ئەگەر موخاتەب، پیری خوداشوناسە
|