ئەی نیگارا بەسیە با دەرگەی وەفا بکرێتەوە
|
تابەکەی هەر دڵ لە زیندانی جەفا بکزێتەوە
|
سەبری ئەیووبم لە کوێ بوو، عومری نووحم چۆن ئەبێ؟
|
پێنج و دوو ڕۆژێکی ماوە ڕووح کە چوو نایێتەوە
|
ئەر لە ڕوویی ڕەحمە وابێ، یا بەعەزمی کوشتنم
|
ئەی موسوڵمانان ڕەجا کەن تۆخودا یار بێتەوە
|
پەردەیی ڕوو هەڵگرە جانا وەفای تۆ، سەبری من
|
وەک حەیایی عاشقان قەترێکە با نەتکێتەوە
|
دڵ لە قەیدی زوڵفەکەی هێندەی پەشێوی دیتووە
|
تا نەفەس ماوە مەفەرموو جارێ تر ناسێتەوە
|
ڕۆژی هیجران تارییە، یاخۆ شەوی بەختی منە
|
یا لەسەر ڕووی، زوڵفی شێواوێتی دێ و دەخولێتەوە
|
سافی بەدمیهری زەمان و قسەیی ڕۆژی وەفا
|
لێم مەپرسە تۆخودا با زامی دڵ نەکولێتەوە
|