ئەی وەتەن ئەمجارە نەمرم بەم دڵەی نەسرەوتەوە

ئەی وەتەن ئەمجارە نەمرم بەم دڵەی نەسرەوتەوە (1953)
by قانع
307197ئەی وەتەن ئەمجارە نەمرم بەم دڵەی نەسرەوتەوە1953قانع
ئەی وەتەن ئەمجارە نەمرم بەم دڵەی نەسرەوتەوە گەر نەجاتم بوو لەدەس ناوچاوی لار و چەوتەوە
بۆ نەجاتی تۆ بەوەڵڵا دەچمە گێژی مەوتەوە ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شیوەنم بیر کەوتەوە
وەختی بەندی و ئەسارەت پێ بە تەوق و کەوتەوە
تۆ نەڵێی من بێ وەجاخم قەت خەیاڵی وا نەکەی تیر و تانەی سارد و سڕ هەرگیز لەلاوانت نەدەی
قەت مەفەرموو ڕۆڵەکانم نووستووون وا زەن نەبەی من لە فیکر و بیری تۆ غافڵ نەبووم وا تێنەگەی
حەپس و تێهەڵدان و زیللەت تۆی لەبیر بردۆتەوە
دەستە دۆعای تۆیە بەخوا ئەوکەسەی وا زاهدە نووکی خامەی شاعێرانت بۆ زەلیلیت شاهدە
دەم بە دەم هەروا ئەڵێ بۆ تۆ ئەوەی وا عابدە بەو خوایەی لامەکان و بێشەریک و واحدە
عەشقی تۆ نەوعێ لەدڵما ئاگری کردۆتەوە
هێندە سەرگەرمە کوڕت کاتێ کە سەر دێنێتە دەر پێ لە خوێنی خۆی ئەنێت دەربەس نییە بۆ ڕۆح و سەر
ئاگری تێچوو بەجارێ کەوتە سەر شین و چەمەر ئاگرێکی وا هەزار ساڵ ئاوی بڕژێنیتە سەر
قەتگڕ وکڵپە و بڵێسەی تا ئەبەد ناکوژێتەوە
ئەی وەتەن پارە پەرەستی زوو کە ئێمەی کرد بە پەن ڕۆژهەڵات و ڕۆژ نشینت تانەمان وا لێ ئەدەن
تۆش نەڵێی ئێمە دەزانین خەزنەکەت بۆ کوێ ئەبەن باسی مەحزوونی و کەساسی خۆت نەکەی تۆخوا وەتەن
چونکوو بەو بەسە برین و زامەکەم ئەکولێتەوە
لاوەکەم نووکی قەڵەم دڵ دوژمنی پێ هەڵدڕە گەر قەڵەم شیوەن نەکا خەڵفە نەمامێکی زڕە
ئەی وەتەن حەڵقەی کەلەپچەی دەست و پێت سا هەڵچڕە ماتەمینی تا بەکەی دەی پێکەنە و سەر هەڵبڕە
موفتەخەر بە، شۆرەتت وا عالەمی گرتۆتەوە
موژدەبێ وا چاوی کردۆ کۆمەڵی لاوانی تۆ سەیری مێژوو کە و بخوێنێ دەفتەر و دیوانی تۆ
بێنە بەرچاوت ئەساسی دەبدەبەی بابانی تۆ نەگبەتی لاچوو سەعادەت بۆتە پشتیوانی تۆ
کەوکەبی بەخت و فریشتەت بەرزە ئەدرەوشێتەوە
ئەی وەتەن تۆ خۆشی دڵم و هێزی ئەژنۆ و باڵمی بۆ چرای ڕووناکی دەردی ژینی ترش و تاڵمی
بێ درۆ تۆ تاجی فەخر و سێبەری ئیقباڵمی گەرچی بەینێکە زەلیل و دیلی دەستی زاڵمی
نەوبەتی شادیتە ئەمجا ناحەزت لێک بێتەوە
ئەی گەلی پاشکەوتوو بەسیە شینی بێ هەڵمەت چییە؟ بێتەکان سەد ساڵ بگریەی بێسەمەر داری بییە
هەر نەمامێ تۆ بە خوێن ئاوی نەدەی دڕکی «زییە» لافی میللیەت بەدەم لەم چاخەدا کەڵکی نییە
ڕۆژی هەوڵە هەر بە هیممەت گوێ هونەر ئەبڕێتەوە
ئەی وەتەن من بوڵبوڵی گوڵزاری کوردستانتم بێتە ڕۆژی سەر بڕین سەربازی ڕووی مەیدانتم
ڕۆحەکەم پێشکەش ئەکەم وەک قۆچەکەی قوربانتم بەسیە تەعنەم لێمەدەن هەر ڕۆڵەکەی جارانتم
هێندە حیلمت بێ هەتاکوو دەست و پێم ئەکرێتەوە
باڵی هەڵماڵی لە ڕێتا سەربەسەر شاهـ و گەدا هەر کەسێ بۆخۆی بەتەنیا سەر لە ڕێی سڕتا ئەدا
گوێ گرە بۆ خوار و ژوور چۆن گشت ئەڵێن لەم کاتەدا شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەیتم بدا
دوژمنت پەت کەم وەکوو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).