ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت

ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت (1965)
by مینە جاف
303701ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت1965مینە جاف
ئەی وەتەن زۆر دولبەرە دەشت و دیارە جوانەکەت نەشئە بەخشایە بە حەققت مەنزەر و سەیرانەکەت
مەڵهەمی زامی دلی ناسۆری خەم باران ئەکا سروەیی بۆ عەمبەری خۆر کەوتن و عەسرا نەکەت
ئەی وەتەن بۆ داهی و مونسیف بەهەشت ئیسبات ئەکا لالەزار و گوڵشەنی سەحرا و دەشت و بانەکەت
ئیشتیباهی لا ئەچێت بێ فێڵ ئەڵێت ڕیزوان هەیە هەر کەسێ بڕواتە سەیری شاخ و دارستانەکەت
ئەی وەتەن باوەڕ بە ئایەی وەسفی ڕووی خۆری ئەکا کافری موتڵەق ببینێ بەزمی چاو بازانەکەت
دەفعەیێکی تر بە غیلمان سەربەخۆ ناڵێ نییە چاوی کەوتە گەنجەکان و کۆمەڵی لاوانەکەت
ئەی وەتەن دڵ گەرمە، ئیمڕۆ من تەلەبکارم لە حەق زوو بە زوو پاڵتاوی ئازادی بکەیتە شانەکەت
کۆمەڵێ بگرن بە خۆشی ئەشرەف و سەردارەکان بیخۆنۆ شەکراوی ئازادی لە لای سوڵتانەکەت
ئەی وەتەن ئەو ڕۆژە مینە بێت و موژدەی پێ بدا چەن خۆشە بەو موژدە ساڕێژ بێ دڵە پڕژانەکەت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).