ئەی وەتەن موژدەت دەمێ ڕۆژت تلووعی کردووە

ئەی وەتەن موژدەت دەمێ ڕۆژت تلووعی کردووە (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308667ئەی وەتەن موژدەت دەمێ ڕۆژت تلووعی کردووە1941موفتی پێنجوێنی
ئەی وەتەن موژدەت دەمێ ڕۆژت تلووعی کردووە مامریشت دێتە گوێم دەنگی خەریکی قووقووە
میللەتت پاکی خەریکی فکری باش و خوێندنە وا نەزانی هەروەکوو ساڵانی پێشوو نوستووە
ئەو کەسەی تۆ دیوتە مردبوو ... تەماشا ئێستەکە دێتە بەر چاوم شوکور هوشیار و باش و زیندووە
دار و بەردی مەکتەبت ئەمڕۆ تەوافی پێ ئەوێ بێرە سەیری چۆن بەجارێ وەحشەتی لابردووە
عیلمی عەسری تازە ڕۆحم بێ بە قوربانی شوکور گشت خەرافات و هەموو جەهلی بەجارێ کوشتووە
نێر و مێ گەورە و بچوکی خاکی پاکت هاتە ڕیز عیلمی دەس کەوت و لەژێر باری نەزانی دەرچووە
بۆ حوقووقی خزمەتی تۆ یەک بە یەک گەورە و بچوک وا لە خەو هەستاوە پشتێنی بەجارێ بەستووە
میللەتی غەربی بە حکیمەت چوونە سەر قەسری هەوا تازە کەی ڕۆژی دەف و زەرک و خرۆشی هووهووە
ڕادیۆ و تەلسز کە هاتن پیر هەموو کۆمەڵ ئەبوون یەک بە یەکتریان ئەوت بیللاهی سیحر و جادووە
تا ئەوانیش تێ گەیشتن فەننی عیلم و حکیمەتە بۆیە غەربی هاتن و ئەم خاکی ئێمەی گرتووە
تۆ کە وا کەوتیتە ئەم ئەحواڵە هەر شوکرانە کە خەم مەخۆ بۆ سەربەخۆیی پێ ئەگا هێشتا زووە
هەر کەسێ حەوت ڕەنگە حاشا بێ لە ڕەنگ و هەیئەتی پیاوی پڕقیمەت کەسێکە یەک ڕەوشت و یەک ڕووە
ڕەنگی موفتی پیرە هۆش و فکری گەنجی چۆتە سەر گەرچی واعیز پێی ئەڵێ بێ فکر و شێت و بەدخووە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).