ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم
|
مەزرەعەی عیلم و فەننی، تۆی مەنبەعی ئەفکارەکەم
|
تۆی وەتەن مایەی سروودو مەرهەمی ئازارەکەم
|
ڕەونەقی باغی علوم و مەعدەنی ئەسرارەکەم
|
بۆ بەیانت هاتە جەنبووش، وا دڵەی ئاوارەکەم
|
قەومی کورد ئیتر لە ژێر باری میحنەت بێتە دەر
|
تەوقی زیللەت با فڕێ دەیین، تاجی شاهی کەینە سەر
|
حوڕو مەزبوت، با بە جارێ شاەو دەروێش و بەگلەر
|
گۆی جەهالەت بە چۆگانی عیلم و فەن دەرکەینە دەر
|
لێبدەین چەپڵە و بخوێنین شەرقیە و ئەشعارەکەم
|
نەمامی نەوڕەس و تازە جوانانی وەتەن
|
عاقڵ و هوشیارو وریا، پڕ لە دەرک و عیلم و فەن
|
بێنە مەیدانی فەساحەت بولبولانی ڕووی چەمن
|
جان فیداو، جان نسارین بۆ تەرەقی ڕێی وەتەن
|
با هەموو یەک بین و تێکۆشین لەسەر ئیقرارەکەم
|
خەوی غەفڵەت تا بە کەی وا نۆبەتی هۆشیارییە
|
نۆبەتی عیلم و فنون و نۆبەیی بێدارییە
|
لەم زەمانە دەردی جاهیل هەر بە دانا کارییە
|
دەردی جاهیل بێ دەواو سەعب و سەخت و سارییە
|
بۆیە مەزڵووم هاتە جەمبوش ئەو دڵەی بێچارەکەم
|