ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز
|
مایەی تەرەبی عاشقی شەیدا و نەزەرباز
|
وەجهی چییە ئەو دیدەیی فەتتانە بە ئیما
|
هەر لەحزە دەکا سەد گلەیی و عەربەدە ئاغاز
|
بڕوانە سەما تا بە سەمەک عولوی و سوفلا
|
مەجمووعی لە دەرگاهی تۆ پابووس و سەرئەنداز
|
تێفکرە کە وەستاوە لە ئەتراف بە ملیۆن
|
کورد و عەرەب و ڕووم و عەجەم ساکنی شیراز
|
بیمار و بریندار و زەدەی چاو و برۆتن
|
بێچارە و بێ پارە و بێ هەمدەم و هەمڕاز
|
تۆ دولبەری نازوک بەدەنی شۆخی شەکەر ڕاز
|
حوسنت کە جەلابەخشە لەبۆ چاوی نەزەرباز
|
چاوت کە دەکا هەردەمە سەد غەمزە و ئاغاز
|
لێوت کە بە مانەندی مەسیحایە بە ئیعجاز
|
سابیر لەگەڵ ئەم جەمعە پەرێشانە هەمیشە
|
دیوانه لرن دفتری اسمنده اننیاز
|