ئەی چەرخی فەلەک چەرخی نیل ڕەنگ
ئەی چەرخی فەلەک چەرخی نیل ڕەنگ | ئەی بەحری مەینەت پڕ پەیچوونەی ڕەنگ |
بە خوا دەمێکە سەرم سوڕماوە | شێت و عەوداڵم بە ئەم سەوداوە |
بۆ لێل هەموو کەس شەرت و قەول ئەکەی | لە گەڵ هیچ کەسێ ئە سەری نابەی |
بۆ هیچ کەس لە سای تۆ نەحەساوە | بۆچ بۆ هیچ کەس خێرت نەداوە |
بۆ چی نازانی بێ قەول ڕوو ڕەشە | لە ڕەحم و بەخشش خودا بێ بەشە |
ئەگەر ئەپرسیت شەرەف وەفایە | درۆزن ڕوو ڕەش دەرگای خودایە |
بێ شەرت و پەیمان وەک سەرسەرییە | ڕوو ڕەشی دیوان پێغەمبەرییە |
نجاة في الصدق تەماشا بکەی | لەم بێ شەرتییە زوو حاشا دەکەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|