ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت
شیوەنی شێخ مەحموود
ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت | ئەی گورۆی ئەسیر کۆمەڵی زام سەخت |
بێنۆ بە ناڵە و سۆز و گریانۆ | بە زەبوونیی دڵ بە قوڕ پێوانۆ |
گردی کەینەوە دەوار و پەڵاس | بیکەینە ئەمل بیکەینە لباس |
ئینجا ڕێکەوین بە کزیی حاڵۆ | لە سولەیمانی و لە چەمچەماڵۆ |
لە ڕێی خورماتو و لە بەیاتەوە | بڕۆین وا تەرمی شێخمان هاتەوە |
کام مەلیک؟ مەلیک کورد و کوردستان | داواچی تاج و تەختی کاویان |
بێژین سەردار و سوپاسالار ڕۆ | ئەیڕۆ حەق داری کوردەواری ڕۆ |
قوربان ئیعلانی حەربی عوزمایە | سوپای کوردستان ڕوە و بەسرایە |
ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە | ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە |
لە تۆ زیاتر کێیە بنوێنێ | لەشکەر ڕاکێشێ دوژمن بشکێنێ |
وە سوپای ڕەنگین وە تەپڵ و کۆسۆ | برۆرە مەیدان ئۆردۆکەی ڕووسۆ |
بیانگێڕە ڕۆ لە بانە و بۆکان | با نەیبەن نامووس هەموو کوردستان |
یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە | هەڵسە ئۆردۆکەی ئینگلیس بشکێنە |
قوربان «جاسەنە» زۆر چاوەڕێتە | چون سوپای دوژمن دڵشاد وەجێتە |
شێخ مەحموود سەحنەی شەڕی چوارتایە | ئامان پێم بێژە بۆ دەنگت نایە |
لیڤی و ئاسووری گەییە قوڕی چا | کوانێ سوپاکەت بێتۆ دەوری دا |
ئۆردۆگەی دوژمن گەییە «کنارێ» | لە تۆ زیاتر کێ بەردی بگرێ |
لە ڕێگەی سوور و دەشتی زلێوە | هێزەکەی دوژمن وا هات لە ڕێوە |
کویرایم دایێ شێری سەرشاخان | لە دوای تۆ کێ هەس بیان کا داغان |
هێزی دوژمنان لە دوور و نزیک | لە هەر چوار لاوە گەییە ئاوباریک |
بۆ چی ماتڵی هەڵسە بێرەدەر | بۆ دەنگی نایە شیخی سەر لەشکر |
بەسەر گەردت بێ خاکی کوردوسان | بۆ کێت بە جێهێشت تەختەکەی بابان |
سەرێ بەرزۆ کە لە سای سەرای سەنگ | بزان کوردوسان چەن ماتە و بێ دەنگ |
هەموو سەراسەر مردە مردارە | گشت پەڵاس لە مل گشت تازێ بارە |
ئەیڕۆ سەرگەورەی کورسانم ڕۆ | ئەیڕۆ جێ نشین شای بابانم ڕۆ |
داواچی تەختی کاویانم ڕۆ | شێری سەر شاخی هەورامانم ڕۆ |
شەرت بێ تا ئەمرم، ئەچمە سەرای گڵ | ئێشی مەرگی تۆم دەر نەچێت لە دڵ |
ساڵێ کۆچی تۆم بە مێژووی کۆچی | پرسی لە پیری دانا وتی چی؟ |
بێژە لە دوای کۆچ شێخی سەر گەورەم | هەموو کوردزوانێ پۆشای کاڵای خەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|