ئەی کۆمەڵی کوردان

ئەی کۆمەڵی کوردان (1965)
by قانع
306689ئەی کۆمەڵی کوردان1965قانع
ئەی کۆمەڵی کوردانە! سەرم بێ بە فیداتان سەد قەیسەر و دارا بە فیدای شاهـ و گەداتان
دەس بگرن بە یەک، ڕوو کەنە دەرباری خوداتان بۆچ مات و کزە شۆڕش و غەوغا و سەداتان؟
هەی من بە فیدای هەڵمەتی مەیدانی هەراتان
ئەم فرسەتە ئاخر نەفەسی کوردی هەژارە گەر بێتو بفەوتێ چ بڵێم، چۆنە دیارە!
سووتاندنی دێهات و پەرێشانیی شارە گوێ بگرە، چ گریان و چ فریاد و چ زارە!
وەک لەشکری تورکانە لەگەڵ کوردی براتان
تێکۆشە بە خوێنگەرمی، هەتا ماوە حەیاتت نەشکێنی لەبەر ترسی عەدوو، عەزم و سوباتت
خۆت کە بە فیدای کێو و کەژ و خاک و وڵاتت شێرانە لە دڵ بگرە هەوای ڕۆژی نەجاتت
خۆتان ببنە خاوەنی هەیوان و سەراتان
ئەم ژینە چ ژینێکە، ئەسیری ئەو و ئەم بی ڕۆژ ڕەنجبەری بێ مایە، بە شەو گێژی ... بی
هاوسەرکەمی یاران و کز و مات و بەغەم بی دنیا بگەڕێی، تۆ لە هەموو کەمترێ کەم بی
دەک ڕەببی نەژیم، سەیری بکەم ژینی وەهاتان!
ئێوە کە کوڕی کوردی وەکوو بازی نزارن بۆ کوشتنی بێگانە وەکوو شێری شکارن
بۆ بەزمی فیداکاری لە ناو گێتی دیارن زۆر حەیفە کە وا ئێستە هەموو سەرکز و خوارن
دەستی من و داوێنی هەموو شێخ و مەلاتان
ئەی عێلی جەلالی، بگرە دەستی شکاکت بەرزانی، بە ئەو غیرەتە و تینەتی پاکت
زەرزا، وەرە بنواڕە لەبۆ بێکەسیی خاکت بانە بگرە هەرکی و بەگزادەیی چاکت
ڕزگاری بکەن شاخ و دەر و دەشت و چیاتان
قانع! من و تۆیش چاکە کە هەر ڕوو لە خوا بین بۆ فەتح و زەفەر ڕانەوەسین، دەس بە دوعا بین
بۆ کۆمەڵی لاوان قەزاگێڕی قەزا بین هەر وەک مەڕی قوربانی لە مەیدانی فیدا بین
تا شوێنی نەمێنێ لە جیهان جەور و جەفاتان

ڕۆژنامە کوردستان ژمارە ٧١ ڕۆژی ٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٩٤٦
1946/05/06


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).