ئەی یاری عەزیزم مەبە غافڵ لە زەمانە

ئەی یاری عەزیزم مەبە غافڵ لە زەمانە (1956)
by عارف عورفی
308096ئەی یاری عەزیزم مەبە غافڵ لە زەمانە1956عارف عورفی
ئەی یاری عەزیزم مەبە غافڵ لە زەمانە مەعلوومە زەمانە گەلێ بێ عەهد و ئەمانە
دائیم لە زەمان بێ خەبەر و مەستی غرووری لات وایە هەتا ئاخری هەر وایە زەمانە
هەر ڕۆژە لە بەزمێکی لەگەڵ جەمعی حەریفان پا بەندی خەیاڵی مەی و نەی، چەنگ و چەنانە
با تەختی سلێمانت ببێت و یەدی بەیزا مەغروور مەبە چون عاقیبەتی کارت نەمانە
مەشغوڵی لەهو و لەعبی و ناکاو لەپڕێکا دەستی ئەجەلە بۆت ئەگەڕێ خانە بە خانە
نامەردە بە نامەردی زەمانەت نەبێ باوەڕ ئەعماڵی درۆ لوتفی درۆ نەفعی زیانە
گەردوون کە ئەگەر دوون نەبێ ئەعماڵی لەبەرچی هەر ڕۆژە لەگەڵ قوڕبەسەرێ بگرێ بەهانە
چاوت لە خودا بێ و کەرەمی نەک لە عیبادەت با شێخی تەریقەت بێ وەگەر قوتبی زەمانە
گوێ بگرە برام مەیکە بە گاڵتە و گەپی منداڵ پیرانەیە پەندم بە پڕوپووچی مەزانە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).