ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە
|
ئیحسانە نیشاتێ بە دڵ و جانی بەشەر دە
|
فەرموو کە بە شمشادی قەد و تەلعەتی بەدرت
|
پەستی بە سنەوبەر دە شکستی بە قەمەر دە
|
بەو چاوە حەکیمانە تەماشا کە لە ڕەنگم
|
بۆچ وایە کە چوارفەسڵە وەکوو پایزی زەردە؟
|
قەند و شەکەرت هەر بەشی ئەغیارە بە فەرغوون
|
سەوقات و بەشی ئێمە غەم و دەردە بە فەردە
|
کێ بێ کە بە شمشێری برۆت سەر نەخەوێنێ
|
بۆچ چاو و برۆت مائیلی دەعوا و نەبەردە؟
|
شاهم ئەمەگت زۆرە نەوا تووشی زیان بی
|
شاڕێ بگرە ئەو دزە ڕێی ناحەقە بەردە
|
تێکەڵ بکە ماچێک و جنێوێک موتەساوی
|
ماچت شەکەر و لەفز و جنێوت گوڵ و وەردە
|
سابیر سەری تەسلیمی کە دانا لەبەری پێت
|
بۆ کوشتنی بەس دامەنی نازک لە کەمەر دە
|