ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە

ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە (1965)
by مینە جاف
304085ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە1965مینە جاف

بۆ لافاو و بوومەلەرزەی ساڵانی ١٩٥٧و ١٩٥٨

ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە یا لە ژێر دیوار یا لە قەبرانە
هەر لاوی کوردی شوومە بە چۆڵۆ لاشەی وا بە ژێر بەفر و سەهۆڵۆ
چەند کچی تری شۆڕی شۆخ و شەنگ ڕوومەت پەڕەی گوڵ لێو لەعلی فەرەنگ
لە شیرن خەودا دیواری خانۆ کەوت بە سەریانا و لە ژێریا مانۆ
چەن گەورە ماڵی میر و بەگزادە #
هەمووت کاول کرد نەما ئەساسی ساحێوی وێڵ بوو مرد بە کەساسی
سی هەزار کەست کردە ئاوارە پەنایان بن بەرد یا بەر موغارە
خۆت ئینساف بدە ئەی چەرخ تۆ خوا ئەم جەورە کە تۆ کردت کەس ئەیکا
نازانم چی بڵێم کۆنی کەچ ڕەوشت ناکەس پەرەست و شوومی بە سۆزشت
لە خوام گەرەکە نەتبێ ڕەهایی نەبینی خۆشی و ڕۆژی ڕۆشنایی
بۆ هەموو ساڵێ بە دڵی غەمگین بە ئاوی چاو و فرمێسکی خوێنین
چینی نەونەمام، بێنێتە بەرهەم بە سزا و مەینەت بێنێتە بەرهەم
لە ناکاو وەکوو دوژمنی پڕقین شادیمان ئەکەی بە گریان و شین
ئەیان دەیتە بەر شمشێری ئەجەل ئەیبڕی ڕیشەی نیشات و ئەمەل
دەک فەلەک ڕەببی هەر خەم بەرگت بێ هەموو کاتێکت سزای مەرگت بێ
نەبینی شادی و نشاتێ لە ژین چونکە گشت ساڵێ ئەمانخەیتە شین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).