بابان (1955)
by قانع
306827بابان1955قانع

بابان ناوی پیر بوداقە گەورەیەکی زۆر دڵسۆز و میللەت پەروەر بووە. زۆر حەزی بە خوێندەواری هۆزی کورد کردووە، ئەمیرێک بووە ئەمارەتێکی سەر بەخۆیی دروست کردووە، لە ژێر چاودێریی هیچ حکوومەتێکی خارجیدا نەبووە، پادشاهانی بابان لە زۆر جێگەی کوردستانا خوتبەی جومعەیان بە ناو خوێنراوەتەوە، هەر چەندە سکەی پارەیان لێ نەداوە و بە پارەی بێگانەکان سەودای کڕین و فرۆشتنیان کردووە بەڵام سەرباز و سەربازخانەیان بووە، لە سەربازیانا دەرەجەدار و بێ دەرەجە بووە، حاکم و قازییان داناوە لەسەر شارەکانی کوردستان. یانی ئەتوانم بڵێم حکوومەتێکی ڕاستەقینەی دێمۆکراتییان بووە. بنەڕەتی سەرکەوتنی پیر بوداق ئاوایە کە عەرزتان ئەکرێت : پیر بوداق دانیشتووی دەشتی مەڕگە بووە کاتێ کە سەر کەوتووە شارباژێری وەرگرتووە لە ئەردەڵانییەکان، موکری و بانەی بە پیاوەتی کرد بە دۆستی خۆی. ناوچەی کەرکووک و کفری خستە سەر قەڵەمڕەوی خۆی بە جۆرێک هۆزی بابان بەرز بووە کە خالید پاشای بابان بە حاکمی ماڵی لە شاری هەمەدان بووە یانی تەسەڕووفاتی هۆزی بابان گەیشتووەتە ئەندازەیەک تا هەمەدان حوکمیان کردووە عەبدولڕەحمان پاشای بابان بە لەشکەری بابان شاری بەغدای گرتووە، بابان لە مێژوودا بە سێ دەورە ئەناسرێن: ١) پیر بوداق، ٢) پیرنەزەر، ٣) فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە کە هۆی تێکچوون و ڕووخاندنی ئەم ئەمارەتە کوردەیە. جەنگ و شۆڕش لە ناو خۆیانا پەیدا بووە، هەر یەک بە خەیاڵی پادشایی کوردستانەوە حکوومەتێکی بێگانەی ئەگرت بە دەستەوە بۆ لەناوبردنی ئەوی تریان، هەتا بە تەواوی خۆیان فەوتان، ئێستاش پیاوی گەورە گەورەیان هەیە کە زۆرتریان لە حکوومەتی عێراقدا خاوەنی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).