بابە ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم

بابە ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم (1952)
by فایق زێوەر
304891بابە ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم1952فایق زێوەر

کاغەزێک بۆ باوکم لە بەغداوە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

بابە! ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم هەرچەند ئەنیسی ئەهلی موجیدد و دلاوەرم
ئەمما کە یادی ئەو وەتەنەم دێتەوە خەیاڵ دڵ عاجزە، موشەووەشە فیکرم، موکەددەرم
بابە! بە یادی ئەو وەتەنە و ئاو و خاکەکەی زەڕڕاتی لەش بە یەکتر ئەڵێن من موعەتتەرم
یادێکی مەعنەوی شک ئەبەم لەو وڵاتەدا تەئسیر ئەکاتە سەر دڵی زاری موحەققەرم
ئەو خاکە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە گەوهەرم ئەو ئاوە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە کەوسەرم
ئەو کوردە پێم ئەڵێ کەیومەرس و سکەندەرم ئەو ئەهلە پێم ئەڵێ بە شەجاعەت کە حەیدەرم
بەخوا لە دووریی ئەو وەتەنە و ئەهل و خاکەکەی ڕۆژم بە مانگە، مانگ بە ساڵ، تاجەکەی سەرم
ئەم جەژنە دێمەوە بە لیقای شاد ئەبم ئەگەر چەرخی فەلەک خەراپی نەکا هەرچی شک بەرم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).