بابە گیان فەرمووت حەسەن لە کوێیە
شیوەن بۆ کەریم بەگی باوکی
بابە گیان فەرمووت حەسەن لە کوێیە، کێیە بۆم بێنێ | دەس کاتە ملم جەرگم توێ توێیە، تاسەم بشکێنێ |
ئەوا حەسەن هات بە هەڵەداوان، تو خوا تۆ مەڕۆ | دەس کاتە ملت بە کوڵ بە گریان، سەریش بە قوڕۆ |
بۆ چی داوات کرد بۆ چی نەوێسیای، بەندی دڵەکەت | هەتا بێتە لات بێتە دی هیوات، دەس کا ملەکەت |
حەسەن چاوەڕێ و باوکی کەی بێتۆ، دیاری بۆ بێرێ | وەختێکی زانی ئەگری بە سەر تۆ، چۆن ڕوح ئەسپێرێ |
میرم ڕۆڵەکەی ئارامی گیانت، ئەمشەو نیوەشەو | هات وەکوو جاران سەرکا سەر ڕانت، تاوێ بکا خەو |
کە چی نەیزانی لە سیابەختی، ئەم چەرخەش نییە | دەکا بە ئێش و دەرد و زام سەختی، ناڵە و شینییە |
گەورەم نەک حەسەن گشت بەگزادەی جاف، لەم کۆچی تۆیە | غەرقن لە قوڕا بە یەقینی ساف، هەر باوکە باوکەڕۆیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|