بادی سەبا مەوێستە
بادی سەبا مەوێستە دەخیلەک دەسا وەرە | ئەم شێعرە کوردییانە لەبۆ داودی بەرە |
با پێت بڵێم نیشانەیی وەزعی عیماڕەتی | دەروازەکەی بە قوتبی شیمالی بەرابەرە |
خادیم بەناتی نەعشە، عەسەس نەسری تائیرە | بۆ دەفعی چاوی بەد قەڕاوڵ دوببی ئەکبەرە |
دیوار و سەتح و سەقف و حەساری و مەنزڵی | بیروون و ئەندەروونی بە عیففەت موحەججەرە |
عەتری گوڵی بەهاری و ڕەنگی گوڵئاتەشی | لەم سەرسەرایەدا بە مەسەل عوود و مەجمەرە |
ئەمما بە مەرگی من کە دەچی زۆر بە ئیحترام | داخیل ببە لە دەرک و بچۆ ژوور لە پەنجەرە |
دەستی ئەدەب بە سینەوە بگرە لە خزمەتی | بیستوومە زۆر ئەدیب و نەجیب و مووەققەرە |
بەیتولحەرامە مەسجیدولئەقسا مەتافیە | هەم خووشەچینی ڕەوزەیی ڕەوزەی مونەووەرە |
چاوی بە تۆزی سوورمەیی سینا موکەححەلە | قەلبی بە ئاوی زەمزەمی بەتحا موتەههەرە |
عەرزی بکە کە کەعبی ستارەی سەعادەتم | کەوتۆتە ئیحتڕاق و موقەییەد بە شەشدەرە |
ئەوڕۆ مەتاعی کاسید و بێ قەدر و ئیحتیڕام | ڕیشە عەبایە شێعرە کەوای شۆڕە مێزەرە |
بۆیە غەوواسی فکر و نەهەنگی تەبیعەتم | سەییادی مەوجی زوڵمەت و گێژی سکەندەره |
لەو ڕۆژەوە کە عەهد و زەمانی تەجددودە | لەو وەختەوە کە نێوی تەمەددون لە دەفتەرە |
بارانی غەم لە هەور و هەڵای میحنەت و ئەلەم | باریوە بۆیە چەشمەیی چاوم موکەددەرە |
دڵ وا مەلوول و مات و پەرێشان و عاجزە | کوللی دەقیقە مونتەزیری مەوتی ئەحمەرە |
زۆر خۆشترە لە ئاوی بەقا شەربەتی فەنا | لەم دەورەدا کە نۆش وەکوو نێشی نەشتەرە |
فەرموو وەرە مەجلیسی تەرحیم و ڕەحمەتە | ڕۆژی وەفاتی مەسجید و میحڕاب و مینبەرە |
بۆ ئیحترامی فاتیحەخوانانی موحتەڕەم | جەرگ ئاورە نەفەس دەمە سینەم سەماوەرە |
چاو پڕ لە ئاوە زائیقە وەک چایە تفت و تاڵ | دوودی هەناسە پێچ و خەمی زولفی دولبەرە |
تەبع و قەریحە ساقییە دڵ شیشەیی بلوور | نوتق و مەقالەیی ئەدەبی شەهد و شەککەرە |
شاعیر غەزەل فرۆشە ئەگەر موشتەری ببێ | تەجدیدی مەتلەعی لە نەزەردا موسەووەرە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|