باران کە باری خاک ئەشواتەوە
باران کە باری خاک ئەشواتەوە | زبڵ و پشقڵی پاک ئەکاتەوە |
بە هاوین زەمین کەللەی گەرم ئەبێ | بە پەڵێ پەڵەی باران نەرم ئەبێ |
بە کەللە ڕەقی هیچ ناچێتە سەر | بە نەرمی زەوی و دەرخت دێتە بەر |
بە زستان مار و دووپشک نەچنە کون | سەرما دەماریان دەردێنێ لە بن |
«بێ ورە» ترسی کە هات بە سەرا | کونەمشکی لێ ئەبێ بە سەرا |
هەندێ هەمیشە ئەڵێ: سەرمامە | بن کلکی کەری لە لا حەمامە! |
سەرما نەچێژیت ئاگرت ناوێ | زستانان ئەچنە بەر خۆرەتاوێ |
تا ساردی و گەرمی جیهان نەچێژی | هەرچیت هاتە پێش خامی ئەیڕێژی |
بە زللەی زەمان کە گوێت نەزرنگی | «تەمێ خواردوو» نیت پێت ناڵێن: زرنگی |
بە خێر و بێرە ئەوەی کە فێرە | بزن بە بێرە و گاجووت بە گێرە |
مام ڕێویش خواردی شیری پیرێژن | کلکە قوڵێیان بڕیبوو لە بن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 955
1949/02/24
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|